هەواڵ

رێواز فایەق ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی سبەی بانگهێشت دەکات

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی كوردستان ئامادەبن و بەرنامەی كۆبوونەوەكەش هەمان بەرنامەی كاری ئەمڕۆ دەبێت.

دەقی بانگهێشتنامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ماڵپەری فەرمیی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە تێیدا هاتووە: “سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ له ‌كاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌رۆى رۆژی دووشه‌مه‌ رێكکه‌وتی 2020/7/27”.

دقی بانگهێشته‌كه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به ‌راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به‌ دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/27.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان