هەواڵ

به‌په‌له‌ .. شاندێكی‌ باڵای یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر

 

كه‌مێك پێش ئێستا شاندێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان گه‌یشته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، كه‌ شاندێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كۆ ببنه‌وه‌.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ یه‌كێتی‌ به‌ "ڕه‌وش پۆست"ی‌ راگه‌یاندبوو كه‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی‌ زۆر هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كۆ ببنه‌وه‌.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ لێكترنزیكبوونه‌وه‌ی‌ زیاتر كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دوا خرا تا ئه‌وكاته‌ی‌ پارتی‌ و كێتی‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌.