هەواڵ

مه‌سروور بارزانی‌ و بافڵ تاڵه‌بانی‌ پێوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

كه‌مێك پێش ئێستا، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاند لەسەر دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام دراوە، ئاماژە بەوەش کراوە "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی دواخراوە کە بە چارەسەرێکی پەسەند زانرا".


ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوه‌

پەیوەست بە ئەو کێشانەی کە لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ئارادابوون، ھەندێک ھەواڵ و لێکدانەوەی ناڕاست لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە.

ڕاستیی بابەتەکە بەو شێوەیە کە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو کێشەیە تاووتوێ کرا و بەڕێز بافڵ تالەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ 24 کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتیی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن. ئەم داوایە بە چارەسەرێکی پەسەند زانرا و بە دانوستان لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان وسەرکردایەتیی ھەردوولا کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 24 کاتژمێر دواخراوە، بەبێ ھیچ مەرجێک و بوار ڕەخسێندراوە لەو ماوەیەدا بەربەست و کێشەکان چارەسەر بکرێن.

بەو ھیوایەی کە گشت لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتانە بکەن و بە ئاڕاستەی چارەسەر، ھەواڵ و لێکدانەوەکان بگوازنەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/7/26

новости Battlefiel4
портал недвижимости