هەواڵ

مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.  

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی باش بووە و ئەمڕۆش بافڵ تاڵەبانی و مەسروور بارزانی کۆدەبنەوە.   

شەوی رابردوو (یەکشەممە 27-07-2020) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، میوانداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتیی دیموكراتی كوردستانی كرد. پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر هێڵە گشتییەکان رێککەوتن کراوە.