هەواڵ

ئومێد خۆشناو بۆ عەبدولستار مەجید: لەبارەی سۆران عومەر نازانین خۆشیت دەربریوە یان شین بۆ دەكەی

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامێكدا بە سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەلێت به‌ڵام ئه‌و شینه‌ی به‌ڕێزتان ده‌یکه‌ی نازانین له‌ خۆشیه‌ یان ناخۆشی؟! 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بابەتێكی وەڵامدانەوەی نووسیوە لەژێر ناوی “وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌رێ به‌ دڵت بوو” لە بابەتەكەدا ئاشكرا كردووەكە “ئه‌مڕۆ دوای په‌سندکردنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار به‌ڕێز سۆران عومه‌ر، به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید به‌شێوازێک ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکردۆته‌ره‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی سته‌میان لێکرابێ.

هەروەها ئومێد خۆشناو دەشنووسێت” به‌ڕێزتان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێ بابه‌تی یاسایی و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ دوو بابه‌تی جیاوازن!.

خۆشناو هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە” ئه‌و به‌ڕێزه‌ نه‌ فشاری له‌سه‌ر بووه‌و نه‌ که‌س داوای لێکردوه‌ ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه‌، خۆی ئه‌و داوایه‌ی کردوه‌و ئه‌مڕۆش ڕێز له‌ داواکه‌ی گیراو په‌سندکرا، هەروەها دەشنووسێت”ئه‌و حاڵه‌ته‌ش کارێکی په‌یڕه‌ویی و ئسولی و ئاسایی و یاساییه‌و له‌ په‌رله‌مانی هه‌موو دونیا کراوه‌و ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌و شینه‌ی به‌ڕێزتان ده‌یکه‌ی نازانین له‌ خۆشیه‌ یان ناخۆشی؟.

هەروەها ئومێد خۆشناو دەشلێت” ئێمه نه‌ سته‌ممان له‌ کاک سۆران کردوه‌و نه‌دڵیشمان به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆشبووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ کردومانه‌ سه‌روه‌ربوونی یاسا بووه‌، راشی گەیاندووە” ئه‌گه‌ر هێنده‌ په‌رۆشی کاک سۆران بوون، وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆن قبوڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ت نه‌کردبا، به‌ڵام ئێوه‌ له‌سه‌رتا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه‌ ڕاستان نه‌کرد”

ئەوەش ئاشكرا دەكات كە فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەوانیان ئازاد كردووە و دەنووسێت” ئێمه‌تان ئازادکرد ده‌ستکراوه‌بین که‌، هه‌نگاوی یاساییمان هه‌ڵگرت قسه‌ی بندیوارتانکرد، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌تان قبوڵکردو هێناتانه‌ په‌رله‌مان که‌ قبوڵکرا، به‌ سته‌متان له‌ قه‌ڵه‌مدا، هەروەها نوسیویەتی”ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کاک سوران ڕاستیکرد ئێمه‌ بووین، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کاک سۆران ڕاستی نه‌کرد ئێوه‌بوون.

لەكۆتایی وەڵامەكەی دا دەنووسێت”دڵنیام زۆر دڵخۆشی و ئێستا به‌ نه‌مانی کاک سۆران له‌ په‌رله‌مان ئارامی و به‌ڕۆژێکی خۆشی ده‌زانی، ئیتر پێویست ناکات فرمێسکی بۆ بڕێژی، ئێمه و کاک سۆران دڵخۆشیه‌که‌ت ده‌زانین، خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌و دژی نا ڕاستیه‌”.