هەواڵ

لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رۆژانی جەژن وەزیری تەندروستی قسەدەكات

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رای گەیاند ھیچ پێشنیازێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی رۆژانی جەژنی قوربانمان پێشنیاز نەکردووە، بەڵام بۆ ھەر حاڵەتێک لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی باڵای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار  دەدات.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی ھەڵکشاندایە.

لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆی رۆژانی جەژن وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای  تەواوبونی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە میدیاکانی راگەیاند پێشتر لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بریار و رێنمایی لەبارەی ڕێکارەکانی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتوچۆ دەرکردووە بۆ بڕیاردان لەسەر قەدەغەی ھاتوچۆ، دەسەڵات دراوەتە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان.

لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆی رۆژانی جەژن سامان بەرزنجی گوتیشی: “تا ئێستا ھیچ پێشنیازێکمان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی رۆژانی جەژن نەکردووە، بەڵام بۆ ھەر حاڵەتێک لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار دەدات”.