هەواڵى ناوخۆ

شاخەوان عەبدوڵا: ھەموو رێکارێک دەگرینە بەر بۆ رێگری لە ھاوردەکردنی عەرەب

 

ئەندامی لیژنەی ئاسییکردنەوەی دۆخی کەرکوک ئاشکرای دەکات، بەھەموو شێوەیەک کار دەکەین بۆ رێگری کردن لە ھاوردە کردنی عەرەب بۆ کەرکووک و ئەگەر هات و گفتوگۆ و دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر نەکات رێگەی تر دەگرینە بەر.

شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاسییکردنەەی دۆخی کەرکوک بە رایگەیاند، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی دوێنێ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق قسەمان کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکانیشم لێ ئاگادار کردەوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لایەنی عەرەبی ویستیان بیانوو بهێننەوە، ئەوان لە ساڵی 1977 لەدوای رێککەوتنی جەزائیر ھاتوون و کەرکووک موڵکی کوردە وموڵکی ئەوان نییە، بەڵگەم خستەڕوو ، بۆیە پێویستە ریشەیی ئەوپرسە چارەسەر بکرێت، ئەویش بڕیاری ژمارە 13ی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری ژمارە چواری مادەی 140 نایاساییە و پێویستە نەمینێت، بۆیە بەلای ئێمە ئەگەر لەسەر ھیچ شتێک نەیەینە دەنگ، دەبێ ئەوە بزانین کە خاک ھێڵی سوورە .

"ئەگەر لە رێی گفتوگۆ ودیپلۆماسی ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت، ھەرچی رێگە ھەیە دەیگرینە بەر بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە عەرەبی ھاوردە و بۆ ئەو مەبەستەش عەرەبمان ئاگادار کردۆتەوە" شاخەوان عەبدوڵا وای گوت.

ئەندامی لیژنەی ئاسییکردنەەی دۆخی کەرکوک دووپاتی دەکاتەوە، نوێنەرانی عەرەبی کەرکووکمان ئاگادار کردۆتەوە و لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی چارەسەری کێشەکە کراوە تا بە شێوەی ریشەیی چارەسەر دەکرێت و ئێمە ھەموو رێگایەک دەگرینە بەر بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و پەنا بۆ ھەموو شتێک دەبەین بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بێت وعەرەبی ھاوردە نەگەرێنەوە، بۆیە جارێ کێشەکە گەورەتر نەبووە و وەستاوە.