بابەتەکان

بەپەلە: بڕیارێکی پافڵ تاڵەبانی دژی لاهوور جەنگیی گێشتە ڕاگەیاندنەکان

گروپ و باڵەکانی یەکێتی هەریەکەو کۆمەڵێک ماڵپەڕ و پەیچ و ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن و ڕادیۆیان هەیە شەڕی یەکتری پێدەکەن.

لە دووای ئەوەی لە کۆنگرەی یەکێتی لاهوور جەنگی دەنگی یەکەمی هێناو پێش کوڕانی تاڵەبانی بوویەوە ،ناکۆکی نێوان ماڵی شێخ جەنگی و تاڵەبانی دەستی پێکرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ڕاگەیاندنی پافڵ تاڵەبانی بۆ ڕه‌وش پۆست دەڵێ:” ناکۆکی قوڵ لە نێوان پافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دروست بووە گێشتوەتە ئەو ئاستەی ڕاگەیاندنەکانی باڵی پافڵ تاڵەبانی و قوباد برای بۆیان نییە چالاکییەکانی لاهوور جەنگی ڕووماڵ بکەن.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات و هێمایی بۆ ئەوەکرد:” بە فەرمی بە ڕاگەیاندنەکانی ژێردەسەڵاتی پافڵ تاڵەبانی وتراوە، بەهیچ شێوەیەک باسی دیدار و کۆبونەوەکانی لاهوور جەنگی بڵاو ناکەنەوە.

هەریەکە لە ماڵپەڕەکانی مەودا میدیا و وێستگە نویز و نها ، لەگەڵ کەناڵەکانی یەکێتی لای باڵی پافڵ تاڵەبانی بۆیان نییە ڕووماڵی هەواڵی لاهوور جەنگی بکەن.