هەواڵ

ئاژانسی پاراستن ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

ئاژانسی پاراستن ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تۆمەتباركردنی دەزگاكەی لە لایەن كەسێكەوە لە ڕێگەی میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕەت كردەوە.

بە گوێرەی ڕوونكردنەوەیەكی ئاژانسی پاراستن كە ئەمڕۆ یەكشەممە ٩ی ٨ی ٢٠٢٠ بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە: ”ئەمڕۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە“.

ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە: 

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە 

ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆلینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە. 

ئاژانسی پاراستن 

٩/٨/٢٠٢٠