عیراقى و جیهانى

ده‌یان کۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئه‌مه‌ریکا روو له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ن

  

ڕه‌وش پۆست

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان حكومه‌تی هه‌رێنی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆ بووه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، ده‌یان کۆمپانیای زه‌به‌لاحی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریکا، روو له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و وه‌به‌رهێنان له‌ بواری جۆراوجۆر ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌ش شیاوی باسه‌، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه،‌ به‌تایبه‌ت له‌و كه‌رتانه‌ی ئیشی زۆریان تێدا نه‌كراوه،‌ وه‌ك رێگەوبان و به‌نداو و هێڵی ئاسن له ‌نێوان شاره‌كان و پیشه‌سازیی گه‌روه‌ و كه‌رتی كشتوكاڵ.