هەمەڕەنگ

پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە رۆژی شەممەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەردەوامە. ئەمڕۆش پلەی گەرما لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان بە بەرزی دەمێنێتەوە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ (دووشەممە 31-8-2020) لە هەولێر، 44 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەی گەرماشی دەگاتە 33 پلە.