هەمەڕەنگ

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە (2ى ئەیلول 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (90) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (43) دۆلار و (10) سەنت فرۆشراوە.

بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کاربەدەستانی چین و ئامریکا سەبارەت بە رێککەوتنی بازرگانی "FAZ "ی یەکەم کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەى لە بازاڕدا.