عیراقى و جیهانى

ئیسرائیل چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی سووریا ده‌كات

ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌ خاكی ئیسرائیله‌وه‌ چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی سووریا كرا، تا ئێسته‌ زیانه‌كان نه‌زانراون.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سێی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ هێزی ئاسمانی سووریاوه‌ به‌ ده‌زگای ئه‌نبای سووری ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ خاكی ئیسرائیله‌وه‌ چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی تیاس كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕای گه‌یاندووه‌، زیانێكی زۆری مادی به‌ر فرۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی حس، ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ پڕی بووه‌ له‌ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی سووریایی.

ئاماژه‌ كراوه‌، گوته‌بێژی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه‌ بدات.

شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌رزاییه‌كانی جۆلان و هه‌ندێك ناوچه‌ی حمس و حه‌ما به‌ر مووشه‌ك ده‌ده‌ن، تا ئێسته‌ به‌فه‌رمی هۆكاری هێرشه‌كانیان ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كان ته‌نیا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ سه‌ربازییه‌ سووری و فڕۆكه‌خانه‌كان بووه‌.