هەواڵى ناوخۆ

بریار دراوە عێراق 557 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ” مەیادە نەجاڕ ” ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات بریار دراوە عێراق 557 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی  كوردستان بكات

نەجاڕ هاوکات ئامژە بەوە دەکات وەك فڕاكسیۆنی پارتی لە ڕابردوو لەگەڵ مستەفا كازمی كۆ بووینەوە و داوامان لێ كرد كێشەی قەرزی جووتیاران چارەسەر بكات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ماوەی چەند سالێکە لە بەغدا ڕاگیراوەو گوتی :  پارەی گەنمی  ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 لای عێراق ماوە و نەدراوە، بۆیە كە نووسراوەكەمان لەوبارەیەوە ئاراستەی كرد، واژووی لەسەر كرد و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، ئەوانیش نووسراویان بۆ وەزارەتی بازرگانی كردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە خەرج بكەن بۆ جووتیارانی كوردستان.

مەیادە نەجاڕ ئاماژەی پێکردووە  بڕی پارەکە  زیاتر لە 500 ملیار دینارە ولە دوای تێپوڕاندنی بواری یاسایی ڕەوانەی هەرێم دەکرێت و دەگاتە دەستی جوتیاران .