هەواڵى ناوخۆ

بەپەلە، هه‌ولێر و به‌غدا له‌ رێكکه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق، ناوه‌ڕۆكی دانوستاندنەكانی شاندی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو.ڕاشی دەگەیەنێت:هه‌ولێر و به‌غدا له‌ رێكکه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان زۆر نزیکن.

٫ ئەوەشی خستەڕوو، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی نەوت، بودجە و دەروازە سنوورییەکان دەکات.

ئەحمەد سەفار ئاشکراشیکرد، رێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ یەك ساڵ دەبێت، گوتیشی:” زۆرێک لە کێشەکان چارەسەری بۆ داندراوە،ڕێککەوتنەکەی 15ی ئاب، لە نێوان هەردوولا هاوکار دەبێ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی”.

ئەمڕۆ 8ی ئەیلول وەفدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکان گەیشتنە بەغدا.