هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح فه‌زاحه‌تێكی گەورەی ئاراس جەنگی ئاشکرا دەكات

 

قاچاخچیەتیەکی گەروەی چەند ساڵەی ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێڕاق ئاراس جەنگی ئاشكرا دەبێت کە لە مەرزی باشماغ ئەنجامی داوە. 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی ڕای گەیاند،” لە مەرزی باشماخ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو قاچاغچیەتییەكی گەورە هەبووە و بەهاكەی دەیان ملیۆن دۆلارە ” لەسەر ئەو جۆرە کاڵایەی کە قاچاخچێتیی پێکراوە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت ” لە ئەنجامی بەدواداچوونێكیاندا بۆ قاچاغی جگەرە بۆم دەركەوتووە كە لە شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2018دا ئەم جۆرە قاچاخە زۆر كەم بووە یان هەر نەبووە، لەم چوارچێوەیەشدا ملیۆنێك و 6921 هەزار و 226 كارتۆن جگەرە بە فەرمی لە مەرزی باشماخەوە هێنراوەتە هەرێمی كوردستان بەڵام ئەنجامی بەراوردكردنی شەش مانگی دووەمی هەردوو ساڵەكە، %81 ـی جگەرەی هاوردەكراو لە نیوەی دووەمی ساڵی 2019 دا بە قاچاغ هاوردەكراوە و داهاتی گومرگی جگەرە بەهۆی قاچاغییەوە تەنیا لە باشماخ، 54 ملیۆن و 786 هەزار و 80 دۆلار كەمی كردووە” .

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشكرا بکرێت بۆ میدیاکانی سلێمانی وتوویەتی ” ماوەی چەند ساڵە ئاراس جەنگی ڕاوێژکاری ئێستای بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێڕاق بازرگانی بە جگەرەوە دەکات و زۆربەی ئەو جگەرەیەی کە بەقاچاخ دێتە سلێمانی لەڕێی مەرزی باشماغەوە دێن و ئەو بەرپرسەی یەکێتی خاوەنیەتی”.