هەواڵى ناوخۆ

بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکانی، سەعدی پیرە هێرش دەکاتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەعدی پیرە هەڕەشەی لەسەرە گرتە ڤیدیۆ ئابڕوبەرەکانی بڵاودەکرێتەوە ئەگەر هێرش نەکاتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) ئەو هەڕەشەیە لە زۆرێک لە سەرکردەکانی یەکێتی کراوە، بەڵام ئەوەی سەر سەعدی پیرە بەهۆی ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ناشیاوی هەیە و لەلایەن دژە تیرۆری یەکێتیەوە گیراون ئامانجەکەی خۆی پێکاوە و سەعدی پیرە وەکو داردەستێکی لێهاتووە بەدەستی گروپی کاڵفامەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە.

پێشتر گرتەی ڤیدیۆیی ئابڕوچووی سەعدی پیرە پێش کۆنگرەی یەکێتی لەلایەن گروپی ١٦ ئۆکتۆبەر بە ئاشکرا بڵاوکرایەوە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ئەوە بەشێکی بچووکە لەو گرتانەی بە دەستی ئەو گروپەوەیە.

سەعدی پیرە کابرایەکی رابردوو خراپ و خاوەنی چەندین فایلە لە دەزگا موخابەراتیەکانی رژێمی پێشوو هەروەها ناسراوە بە کەسێکی مێباز بەردەوام خەریکی خواردنەوەیە، ماوەیەکە لەناو حزبەکەی خۆشیدا دەرکراوە، بەڵام ئێستا بەکاری دەهێنن و بە بڵاوکردنەوەی تۆمارە ڤیدیۆکانی سەری لە کاری ناشیاودا چی پێبڵێن ئەوە دەڵێت.