هەواڵى ناوخۆ

بەهۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گوندەکانی کەرکووک سێ ساڵە تووشی داگیرکاری و تەعریب بوونەتەوە

بەهۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕادەست کردنی لەسەدا ٥٠٪ی خاکی کوردستان بەحەشدی شەعبی، سێ ساڵە دانیشتووانی گوندەکانی سنووری کەرکووک ڕووبەڕووی داگیرکاری و تەعریب بوونەتەوە،

یەکێک لەو گووندانە کە پەلکانەیە زۆرترین هەڕەشەی لەسەرە، کە بەپاڵپشتی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک عەرەبە هاوردەکان دەیانەوێ داگیری بکەن، ئێستا ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە بەچەکەوە نزیک گوندەکە بوونەتەوە بەئامانجی دەست بەسەرداگرتنی زەوی و زارە کشتوکاڵیەکانی ئەم گوندە خۆیان مەڵاس داوە، بەڵام دانیشتوانانی گوندەکە بەتوندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، دانیشتوانی گوندەکە ڕەخنەی توند لە سەرۆک کۆمار دەگرن و بەبێ هەڵوێست ناوی دەبەن، ع.م دانیشتووی گوندەکە بە (( ڕه‌وش پۆست ))ی راگەیاند جگە پەرلەمانتارێکی پارتی تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەدەنگمانەوە نەهاتووە، بەداخەوە سەرۆک کۆمار کە کوردە ئەوەندی لە خەمی پۆستەکەیدایە لەخەمی کورد دا نیە کە دەبوایە یەکەم کەس با بەدەنگی دانیشتوانی گوندی پەلکانە بهاتبایە“.