هەواڵ

به‌په‌له‌ .. به‌هۆی حه‌مه‌سوور دووشیوانی کارمەندانی کەناڵی کەرکووکی یەکێتی دەستلەکاردەکێشنەوە

بەهۆی بڕیارێکی “حەمەسوور دووشیوانی” لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لەکەرکووک کە داوای لە مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی کردوە “شوان داودی” بکرێتە بەڕێوبەری کەناڵی کەرکووک، بەو هۆیەشەوە کارمەندانی ئەو کەناڵە بە تێکڕا وەکو کاردانەوەیەک دژی ئەو بڕیارە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

لەمبارەوە، دەشڵێن ”شوان داودی دەستی تێکەڵکردووە لەگەڵ حەشدی شەعبی و بڕیارەکەش بۆ دەست بەسەرەدا گرتنی ئەو کەناڵەیە“.

بەپێی زانیاریەکانی ڕه‌وش پۆست بابەتەکە پەیوەندی بە دەستبەسەرداگرتنی میدیاکانی یەکێتیەوە هەیە لەلایەن گروپی خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتۆبەر.