هەواڵى ناوخۆ

نهێنیەکی گەورە لەسەر رادەستکردنی کەرکووک بە حەشدی شەعبی ئاشکرا دەبێت

لە پرسی رادەستکردنی کەرکووک بە حەشدی شەعبی، ئاشکرا دەبێت کە جەمیل بایک و پەکەکە هاوشانی لاهور جەنگی بوون.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک لە پرسی رادەستکردنی کەرکووک بە حەشدی شەعبی، ئێران پەکەکە و جەمیل بایکیشی ئەرکدار کردوە.

جەمیل بایک هاوشێوەی لاهور جەنگی خیانەتکاری رادەستکردنەوەی کەرکووکە بە عێراق و حەشدی شەعبی، جەمیل بایک و لاهوور شێخ جەنگی پێکەوە ئەو ئەرکەیان بەڕێوەیان بردوە کە لەلایەن ئێرانەوە پێیان سپێردراوە.

بەپێی بەڵگەکان، کە بەدەستی هاوپەیمانانەوەن و سەرچاوەیەکی ئاگەدار تایبەت بە (ڕه‌وش پۆست) بەشێکی ئاشکرای کرد، کە پەکەکە ئەو هێزەی خۆی کە لە داقوق و توزخورماتوو جێگیری کردبوون، 5 ساعەت بەر لە هێرشەکان لەگەڵ هێزەکانی یەکێتیدا کشاونەتەوە.

4 رۆژ بەر لە خیانەتەکەی کەرکووکیش، قاسم سلیمانی بە بیانووی سەردانی کردنی گۆڕی مام جەلال، هاتووە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتی و پەکەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامداوە.

بەپێی زانیاریەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا لەلایەن یەکێتیەوە لاهور شێخ جەنگی، وەستا رەسوول و دکتۆر خەسرەو بەشدار بوون. لە لایەن پەکەکەشەوە هەریەک لە رەزا ئاڵتوون ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و “دەمهات عەگید” (سەییتخان ئایاز) ئەندامی کۆمیتەی دیبلۆماسی پەکەکە ـ کە لە 23/10/2019 لە سلێمانی و لە چیای ئەزمەر بوو بە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا و گیانی لەدەستدا ـ بەشدار بوون. لەو دانیشتنەدا پیلانەکانی تایبەت بە داهاتووی باشووری کوردستان داڕێژران. شنگال و مەخمور و چۆنیەتی هاتووچۆ لەنێوان هێزەکاندا و پەیوەندیی لەگەڵ رۆژئاوا  هەموویان لەو دانیشتنەدا دیاری کراون.

بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، هاوپەیمانان و ئەمریکا بڕیاریانداوە تۆڵەی ئەو خیانەتە لەو گروپەی یەکێتی و پەکەکە لە داهاتوو بکەنەوە.