ناوی ئەو سەرکردانەی یەکێتی ئاشکرا دەبێت کە دەچنە لیستی تیرۆری تورکیاوە کە وابڕیارە بەمنزیکانە بڵاوبکرێتەوە.
پێشتر میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە ناوی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بەهۆی پشتیوانیان لە پەکەکە و پەیوەندی ژێر بە ژێریان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەچێتە لیستی تیرۆری تورکیاوە.
بەپێی زانیاریەکانی میدیاکان، ناوی هەریەک لە فەرید ئەسەسەرد، سەعدی پیرە، ئارێز عەبدوڵا و شادمان مەلا حەسەن هەیە.
کە لە دۆخێکدا ئەگەر تورکیا ئەو لیستە رابگەیەنێ، ئەوە دەسەڵات دەداتە سووپا لە هەر شوێنک ئەو کەسانەیان دۆزیەوە بیانکەنە ئامانجی فرۆکە بێفرۆکەوانەکان.