عیراقى و جیهانى

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: قاعیده‌ی گۆڕان شكستیهێناوه‌

 

 

 

سەعید محەمەد پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی رەخنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە "ئێستا گۆڕان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، "قاعیدەی گۆڕان ئێستا حزبەكەیان بە شكستخواردوو دەزانن، بۆیە گۆڕان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە".

وەڵامی سەعید محەمەد، بە هۆی رەخنەی بزووتنەوەی گۆڕانە لە یەكێتی، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی. گۆڕان، پێی وایە نەدەبوو ئەو حزبانە لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستاندا بەشدار بن. 

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێ، "بزووتنەوەی گۆڕان كە چووە ناو حكوومەتەوە و لەگەڵ پارتی رێك كەوت، پرسی بە كەس نەكرد تا ئێستە گلەیی بكات كە بۆچی لایەنەكان چوونەتە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە".