عیراقى و جیهانى

پارتی ده‌ست به‌گفتوگۆ ده‌كاته‌وه‌

 

 

 

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ئامادەیی حزبەكەی بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان دەردەبڕێ و پەیامەكەی بارزانی بەبۆنەی ساڵی تازەوە بەبنەمایەكی باش بۆ گفتوگۆ لەقەڵەم دەدات.

سەربەست لەزگین ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەلەفزیۆنی رووداوی راگەیاند، كە پارتی ئامادەیە بۆ ئەوەی پەیامەكەی بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە، بخاتە بواری جێبەجێ كردنەوەو لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەین لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بكەین.

لەزگین وتیشی، پەیامەكەی بارزانی كۆمەڵێ خاڵ و پێشنیازی تازەی تێدایەو دەستپێكێكی باشە بۆ گفتوگۆی تازەی نێوان هەموو لایەنەكان.