عیراقى و جیهانى

كورداني باكور سكاڵایان ده‌گه‌یه‌ننه‌ لای بارزانی

 

 

 

شاندێکی باکووری کوردستان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

سەلما ئێرماک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات (کەجەدە)، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (IMC TV) ڕایگەیاند: ئێمە بۆ دوواوە هەنگاو نانێن، لە دیرۆکی خۆمان دەرس و ئەزموون وەردەگرین، لە ئاشتیدا دەخوازین هەموومان پێکەوە بژین کە بە داخەوە دەوڵەتی تورکیا لە دوای 7ی حوزەیران، نەیهێشت ئاشتی بەرقەرار بێت، شەڕ ڕووی داوە، نەیهێشت دیموکراتی ڕاست سەر بگرێت، ئەوان لە بەرنامەی سیاسیی خۆیاندا ئێمەیان لە دەرەوە دانا”.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەوان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. باسیشی لەوە کرد کە لە سەردانەکەیاندا باس لە دۆزینەوەی شێوازێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە کوردستانی باکوور دەکەن.