عیراقى و جیهانى

باڵێكی په‌كه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا رێكه‌وتون

 

 

 

میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وه‌ڵامێكیان بۆ حاجی ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی پژاك (باڵی په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) نهێنی ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو ده‌ستی تێكه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری رژێمه‌كه‌ی به‌شاری ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا.

له‌و بابه‌ته‌ی كه‌ میدیاكانی پارتی به‌ناوی؛ وه‌ڵامێك بۆ حاجی ئه‌حمه‌دییه‌كه‌ی پژاك؛ بڵاویان كردۆه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن. ئەو دروستکردنی سەرئێشە بۆ گەلی کوردستان و وەرگرتنی گومرگ و بازرگانی موخەدەرات کە حاجی ئەحمەدی و تاقمەکەی لەسەر سنوورەکان ئەنجامی دەدەن بە شۆڕش دەزانێ و سەدساڵ قوربانیدانی گەلی کوردستان لەپێناو ئازادی و پاراستنی ناسنامە بە شۆڕش نازانێ. حاجی ئەحمەدی دەستێکەڵکردن لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری سووریا و دەرکردن و تۆقاندنی خەڵکی تێکۆشەری کورد بە شۆڕش دەزانێ و خەباتی پەنجاساڵەی کورد لە ڕۆژئاوا بە یاخیبوون لەقەڵەم دەدات.

پێشتر ناوبراو له‌ میدیاكانی په‌كه‌كه‌ ئاڵای كوردستانی به‌ ئاڵای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌سف كردبوو" بۆیه‌ میدیاكانی پارتی سه‌رجه‌م ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌ی وه‌ك تانه‌یه‌ك بڵاو كردۆه‌ته‌وه‌ كه‌ و ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ ئیوه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ئاڵا رێكبكه‌ون.