عیراقى و جیهانى

رێكخراوی به‌در هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات

 

 

 

بەرپرسی محوەری باکور لە رێکخراوی بەدر، محەمەد مەهدی بەیاتی رایگەیاند" رێگا نادەن بە رێکخراوی پەکەکەی تیرۆریست لەسەر خاکی عێراق دژی تورکیا شەڕبکات".

محەمەد بەیاتی ئەو قسانەی لە میانەی دەرچوونی دەورەیەکی نوێی چەکدارانی حەشدی شەعبی دا کرد لە سنوری پارێزگای کەرکوک. 

مەهدی بەیاتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان دژی هەموو بزووتنەوە " تیرۆرسیتەکانن" وەک داعش، هاوکات رێگا نادەن بە پەکەکە کەلەخاکی عێراقەوە شەڕی تورکیا دەکات، وەک خۆیان باسی دەکەن.

چەکدارانی رێکخراوی بەدر یەکێکە لەرێکخراوەکان نێو میلیشیا شیعەکان کە ناسراون بە حەشدی شەعبی.