عیراقى و جیهانى

جه‌بار یاوه‌ر ئاگای له‌ چه‌كی پێشمه‌رگه‌ نیه‌

 

 

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر زاری ئەمینداری گشتیی ئەو وەزارەتەوە لەسەر دەستبەسەراگرتنی پشكی چەكی هەرێم روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا گوتی: كە ئەوان وەك وەزارەت ئاگاداری ئەوە نین كە چەكی حكوومەتی هەرێم لەلایەن حكوومەتی ناوەندەوە دەستی بەسەردا گیرابێت.

جەبار یاوەر راشیگەیاند: وەك وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە هیچ شیوەیەك ئاگاداری ئەو بابەتە نین، كە گوایە وڵاتانی هاوپەیمانان چەك و پێداویستیی سەربازییان رەوانەی بەغدا كردبێت و بەغداش دەستی بەسەر ئەو پشكە چەكدا گرتبێت و نەیهیشتبێت رەوانەی هەرێم بكرێت.

گوتیشی: ئێمە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە دەكەین، ئەگەر بۆمان دەربكەوێت كە پشكی چەكی هەرێم لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە دەستی بەسەردا گیرابێت، ئەوا هەڵویستی خۆمان رادەگەیەنین.

ئاشكراشی كرد: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند كاتێكی جیاوازدا و لەلایەن هاوپەیمانانەوە چەك رەوانەی عێراق كراوە و بەشی هەرێم دراوە و هەرچەندە ئەو بەشەی كە دەدرێت بە هەرێم وەك پێویست نییە.