عیراقى و جیهانى

گۆڕان هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

 

 

 

\

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە داوای خۆپیشاندان ‌و مانگرتنی فەرمانبەرانیان كردبێت، ئەمەش دوای ئەوەی پەیجێك لە فەیسبووك بەناوی ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان داوای خۆپیشاندانی كردبوو.

شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەوان داوای خۆپیشاندان‌ و مانگرتنی فەرمانبەرانیان نەكردووە و هیچ ئۆرگانێكی فەرمی گۆڕان داواكاری لەو جۆرەی نەبووە".

گوتەبێژی گۆڕان جەختی لەوەش كردەوە، ئەوان وەك بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیری داواكاری هاونیشتیمانیان دەكەن ‌و لەگەڵ خۆپیشاندانی هێمنانەش دان، بەڵام "بەهیچ جۆرێك لەگەڵ تووند‌وتیژی‌ و پەلاماردانی بارەگای هیچ حیزبێك نین، لەگەڵ ئەوەش نین هێزە ئەمنییەكان تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام بدەن".

هاوكات به‌رێوه‌به‌ری میدیای گۆڕان له‌باره‌ی ده‌نگۆی خۆپیشاندانی گۆڕانه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوێنه‌ ده‌دات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ په‌یجی " ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌فه‌یسبوك هی ئه‌وان بێت".

ئاوێنه‌: عه‌بدوڕه‌زاق شه‌ریف به‌رێوه‌به‌ری میدیای گۆڕان به‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند "په‌یجی ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ فه‌یسبوك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ نیه‌".