عیراقى و جیهانى

پۆسته‌كانی گۆڕان به‌ به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌

 

 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پارتی تا ئێستا بە فەرمی بڕیاری پڕکردنەوەی پۆستەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە حکومەت نەداوە.

لە کاتێکدا میدیاكانی گۆڕان باس لە هەنگاوەكانی پارتی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكانی بزووتنەوەكەیان لە نێو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە پارتی سەرقاڵی‌ ئەوەیە، چەند وەزارەتێك تێكەڵ بكات‌ و پشكەكانی‌ بزووتنەوەی گۆڕانیش لەناو كابینەی‌ حكومەتی هەرێمی کوردستان پڕبکاتەوە.

 میدیاکانی گۆڕان دەڵێن، پارتی بە تێکەڵکردن لەگەڵ وەزارەتەکانی تر و بەخشین بە لایەنی سیاسیی دیکە، هەوڵی پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان دەدات.

 لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی تایبەت ڕایگەیاند: “هێشتا “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕانی لە حکومەت نەداوە و چاوەڕوانی گفتوگۆی حزبەکەی لەگەڵ لایەنەکان دەکات”.

 لە لایەن خۆشیەوە "ئومێد خۆشناو"، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “هێشتا پارتی بڕیاری نەداوە پۆستەکانی گۆڕان لە حکوت پڕ بکاتەوە”، بەڵام وردەکاریی زیاتری ئاشکرا نەکرد.