عیراقى و جیهانى

فوئاد مه‌عسوم قسه‌ی كرد

 

 

 

دوای ئەوەی سەرۆك كۆماری عێراق نیازی ئەوەی راگەیاند كە كۆنگرەیەكی ئاشتەوایی ساز بكات، شیعەكان ئەوە رەتدەكەنەوە بەشداری بكەن و دوو هۆكاریش دەخەنە روو بۆ بەشداری نەكردنەكەیان .

بەپێی سەرچاوە میدیاییەكانی عێراق لیستی دەوڵەتی یاسا و لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان ئەو داواكاریەی فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراقیان رەتكردۆتەوە كە بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی ئاشتەوایی هەوڵی بۆ دابوو .

هێزە شیعیەكان رەتكردنەوەی بەشداریكردنیان بۆ كۆنگرەیەكی ئاشتەوای بۆ ئەوە دەگەرێننەوە كە گوایە فوئاد مەعسوم، بانگهێشتی تاریق هاشمی دەكات بۆ ئەوەی بەشدار بێت، شیعەكانیش پێیان وایە ئەو دەبێت لە سێدارەبدرێت چونكە پێشتر لەلایەن دادگاوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە .

هەروەها شیعەكان ئەوەش دەكەنە بیانووی بەشداری نەكردنیان كە گوایە پارەیەكی زۆر لەو كۆنگرەیە خەرج دەكرێت و عێراق لە قەیران و دۆخێكی سەختی دارایی تێپەردەبێت و لەم كاتە پێویست بەوە ناكات .