عیراقى و جیهانى

ئەنجوومەنی ئاسایش کوژرانی گەورە تیرۆریستێک ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 

 

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كوژرانی به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ١١/١/٢٠١٦، لە ناوچەیەکی باکوری حەوێجە تیرۆریست" ئەحمەد عەبدوللا حەسەن" بەرپرسی سەربازیی کەرتی دبسی داعش،( ناسراو بە ناوەکانی ئەبو سەیف و ئەبو حوزەیفە و لەیس) ، لە بوردومانی ئاسمانیی فرۆکەکانی هاوپەیماناندا کوژرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌"ناوبراو پێشتر سەرپەرشتی مەشق و راهێنانی چەکدارانی داعش بووە لە حەوێجە لە سەربازگەی ئەبو عمر بەغدادی، دواتر سەرپەرشتیی زۆربەی کردارە تیرۆریستیەکانی گوندەکانی باکوری رۆژئاوای کەرکوک وەک قەرەتەپە و باجوان و قەزای دبسی کردووە و چەندجارێکیش تیرۆریستی خۆکوژی ڕەوانەی ناو کەرکوک کردووە و وەک هەرەشەیەک بووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان".