عیراقى و جیهانى

بزوتنه‌وه‌ داوای ریفراندۆم ده‌كات

 

 

 

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێ‌ بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی هەڵوێستی سەرۆكی هەرێم دەكەن.

د. عەبدوڵڵا وەرتی گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ خەڵكی كوردستان تا بڕیاری خۆیان بدەن مافێكی دەستووری و سیاسیی خەڵكی كوردستانە، چونكە نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانێكی گەورەدایە.

ئەو گوتەبێژەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەش دەخاتە ڕوو كە دەبوایە زووتر كار لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كرابایە، چونكە دەرفەتێكی زۆر باش بۆ كورد هاتووەتە پێش، بەجۆرێك ڕای گشتیی نێودەوڵەتیش لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی و مافەكانی خەڵكی كوردستانە.