عیراقى و جیهانى

گۆڕان: یه‌كێتی یاریمان له‌گه‌ڵ ده‌كات

 

 

 

ئاكۆ حەمەكەریم هەڵسوڕاوی گۆڕان دەڵێت: رۆژبەرۆژ زیاتر ئەوە رووندەبێتەوە، كە یەكێتی لەنێوان گۆڕان ‌و پارتیدا یاریدەكات ‌و هەنگاوی زیاتر بەرەو لای پارتی دەنێت بەئاڕاستەی ئیمزاكردنی (رێككەوتننامەی ستراتیژی دوو)، وەك لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئاماژەی بۆ كرد.

ئاكۆ حەمەكەریم، كە پێشتر بەرپرسی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، لەمیانی نووسینێكدا هەروەها دەڵێت: دیارە مەبەست لەیەكێتی بەشێك لەمەكتەبی سیاسییەكەیانە، چونكە زۆرینەی كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی ‌و قاعیدەی جەماوەرییان دژی ئەو جۆرە رێكەوتنەن، كە بێگومان هەموو هێزو لایەنێك ئازادن لەبەستنی پەیوەندی‌ و دروستكردنی هاوپەیمانییەتی.