عیراقى و جیهانى

په‌یه‌ده‌ بڕیاری زۆره‌ملێ ده‌رده‌كا

 

 

 

دەستەی کارگێڕیی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە کوردستانی ڕۆژئاوا بڕیاری دا، لە بری زۆرەملێی سەربازی، بڕێک پارە دیاری بکرێت تا لەو کەسانەی وەرگرن کە خزمەتی سەربازی ڕەت دەکەنەوە یان بۆیان ناکرێت.

لەم بارەیەوە ئەنجومەنی یاسادانان لە کانتۆنی جەزیرەی کوردستانی ڕۆژئاوا، لە بەیاننامەیەکدا، تازەترین گۆڕانکارییەکانی سەبارەت بە" یاسای ئەرکی بەرگریی نیشتمانی" بڵاوکردووەتەوە. تێیدا هاتووە، هەر هاوڵاتییەکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بێت و لە دەرەوە بژیت، دەبێت لە هەر سەردانێکدا بۆ ئەو ناوچەیە،  بڕی هەزار دۆلار بدات، ئەگەر ئەو هاوڵاتییە بیەوێت لە ئەرکی خزمەتی سەربازی ببەخشرێت، دەبێت بڕی 5 هەزار دۆلار بە دەستەی کارگێڕیی سەر بە پەیەدە بدات. هاوکات ئەنجومەنەکە ماوەی خزمەتی سەربازی لە 6 مانگەوە بۆ 9 مانگ زیاد کردووە.