عیراقى و جیهانى

كوردانی ئه‌م شاره‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌

 

 

 

کوردانی دانیشتووی بەغدا لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و داوایان لێدەکرێت ناوچەکانیان چۆڵبکەن.

عادل نووری، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ئاشكرای ده‌كات بەردەوام کوردانی بەغدا لە ژێر هەڕەشەی میلیشیا شیعەکانن، هەر رووداوێک رووبدات، ئەوا رەنگدانەوەی لەسەر کوردانی بەغدا دەبێت و بەتایبەتی میلیشیای عەسائیب ئەهلی حەق هەڕەشەی زۆر لە کوردانی بەغدا دەکەن".

عادل نووری ئاماژەی بەوەکرد "زۆبەی کوردانی بەغدا لە ناوچە شیعەنشینەکان نیشتەجێن، لەبەری رەسافە، لە ناوچەکانی سەدر، جەمیلییە، فەزل و بەغداد جەدیدە، بۆیە دەکەونە ژێری هەڕەشەی میلیشیاکان بەردەوام کوردانی دانیشتووی بەغدا پەیوەندییان پێوە دەکەن لەبارەی ئەو هەڕەشانەوە و داوا فریاکەوتنیان لێدەکەن".

عادل نووری، ئاماژەی بەوەکرد، زۆرینەی ئەو کوردانەی کە هەڕەشەی کوشتن و دەرکردنیان لێدەکرێت کوردانی سوننە مەزهەبن، زۆر بە کەمی کوردی شیعەمەزهەبی تێدایە.