عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی و پارتی به‌بێ گۆڕان ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن

 

 

 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشە و داواشی کرد، لە دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێتەوە.

ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەکانی پارتی ڕايگەیاند، پارتی پەرۆشی زۆری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەیە. گوتیشی: دەمانەوێت ڕێککەوتنی نوێ بە زمانێکی نوێ لەگەڵ یەکتردا بکەین و بە وردیش دیراسەی پڕۆژەکەی یەکێتی دەکەین.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی جەختیشی لەوە کردەوە کە بەھۆی ھەڵسوکەوتەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ھەموو ڕێککەوتنێکی پارتی لەگەڵ گۆڕان کۆتایی ھاتووە و دەشڵێت: ئەمە بۆچوونی جێگیری پارتییە. گوتیشی: ئەگەر ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکبهێندرێتەوە، ئەوا دەبێت لە دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەم کارە بکرێت.