عیراقى و جیهانى

به‌غدا سه‌دان ملیۆن دینار ده‌داته‌ په‌یه‌ده‌

 

 

 

پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە) سەدان ملیۆن دیناری لە حكوومەتی عێراق وەرگرت و بەسەر چەكدارانی یەكینەكانی بەرخودانی شنگالدا (یەبەشە) دابەش كرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ به‌غداوه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ رۆژی 13ی ئەم مانگە پەیەدە بڕی 437 ملیۆن دیناری لە حكوومەت بەغدا وەرگرتووە، وەك مووچەی هێزەكانی یەبەشە، ئەو هێزە سەر بە حەشدی شەعبییە لە شنگال.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەکی باڵا لە حکوومەتی بەغدا تایبه‌ت بۆ ره‌وش پۆست ئاشكرای كرد ئەو پارەیە سەرەتا رەوانەی شاری دیمەشق كراوە، دواتر بە فڕۆكە بۆ قامیشلو گواستراوەتەوە و لەوێشەوە و لە رێگەی پەیەدە، هێنراوەتە شارۆچكەی شنگال.