عیراقى و جیهانى

ئیسرائیل پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات

 

 

 

لە نۆیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی INSS (ئینستیوتی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان بۆ ئاسایشی نیشتمانی) وەزیری دادی ئیسرائیل داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کرد.

ئایلێت شاکید وەزیری دادی ئیسرائیل لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی INSS داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کردووە. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاڵپشتی خۆیی بۆ سەربەخۆیی کورد دەربڕی و ڕایگەیاند، پاڵپشتی دەوڵەتی کوردی دەکات.

ناتانیاهۆ هەر سەبارەت بە دەوڵەتی کوردی وتبووی: ئێمە دەبێت پاڵپشتی سەربەخۆیی کورد بکەین، ئەوان نەتەوەیەکن کە پابەندبوونی سیاسی خۆیانیان سەلماندووە و شایستەی سەربەخۆبوونن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ مه‌سعود بارزانی چه‌ندین جار ئه‌م خواسته‌ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌رفه‌تی دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نزیكه‌ و داوایشی له‌ حیزبه‌كه‌ی كردوه‌ ئاماده‌كاری بكات بۆ ریفراندۆم و هه‌ندێك لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانیش راسته‌وخۆ دژایه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن.

چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن؛ سه‌یره‌ ئیسرائیل له‌ خه‌می ده‌وڵه‌تی كوردییه‌ و كه‌چی هه‌ندێك لایه‌ن له‌ كوردستان به‌ ئاشكرا وتوویانه‌؛ ده‌وڵه‌تی كوردیمان ناوێ.