عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی: گۆڕان هانی خه‌ڵك ده‌دات

 

 

 

خۆپیشاندانەكان لەبارەی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان لە چەند شاروشارۆچكەیەك دەستپێكردوەو یەكێتیش بزوتنەوەی گۆڕان بە هاندانی خۆپیشاندان تۆمەتبار دەكات.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەیەكی نێوان لایەنەكان كە لەچەند رۆژی رابردوو لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رەخنەی لە بزوتنەوەی گۆڕان گرتووە كە هانی خۆپیشاندان دەدات.

لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری یەكێتی ئاماژەی بەوە كردوە كە گۆڕان لە رێی میدیاكانییەوە زیاد لە پێویستە پشتگیری خەڵك دەكات، بۆیە داوای كردوە كە رەچاوی بارودۆخەكەش بكرێت تاكو ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكنەچێت.