عیراقى و جیهانى

ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی زڕاندنی ناوی پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن، خۆفرۆشن

 

 

 

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان، فرۆشتنی چەک لەلایەن پێشمەرگەوە رەتدەکاتەوە و ده‌ڵێت، تەنیا چەند پێشمەرگەیەک بۆ گەیشتن بە ئەوروپا سوودیان لە فرۆشتنی چەکەکانیان وەرگرتووە".

ئەنوەر حاجی عوسما) بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: "ئەوەی لە راپۆرتی دەزگا میدیاییەکانی دەبلیو دی ئاڕ و ئێن دی ئاڕی ئەڵمانیدا هاتووە، دوورە لە راستییەوە و دوور نییە دەستێک لە پشتی ئەو جۆرە هەواڵەوە هەبێت بۆ زڕاندنی ناوی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان".

حاجى عوسمان گوتیشى: "هیچ پێشمەرگەیەک ناتوانێت خانەنشین ببێت تاوەكو ئەستۆپاکی واژۆ نەکرێت و پێش هەموو کارێک چەکەکەی نەگەڕێنێتەوە، چونکە سەرجەم چەکەکانی پێشمەرگە لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگەن و کەسی نین.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێت، تەنیا چەند پێشمەرگەیەک بۆئەوەی سوود لە پارەکەی وەربگرن، چەکەکانیان فرۆشتووە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، لەچوارچێوەی لەشکرێکی گەورەی وەکو هێزی پێشمەرگەشدا، ئەوە بە شتێکی ئاسایی سەیردەکرێت".