عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌ جاشایه‌تی بۆ ئه‌م وڵاته‌ راگه‌یاند

 

 

 

فەرماندەی گشتی  ھێزەکانی پاراستنی شەنگال ئاشکرایدەکات، ھێزێکی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان چونەتە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی و لەئێستادا لەلایەن بەغداوە موچەیان پێدەدرێت، پارتیش بڕێکی پارەی زۆر ئاشکرادەکات کە لەلایەن بەغداوە بۆ ھێزێکی نزیک لەپەکەکە ڕەوانە کراوە.

حەیدەر شەشۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و فەرماندەی گشتی ھێزەکانی پاراستنی شەنگال لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، ھێزێکی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ناوی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)یە، لەلایەن حکومەتی  عیراقەوە موچەیان پێدەدرێت.

سەبارەت بەژمارەی ئەو ھێزەش، حەیدەر شەشۆ ئاشکرایکرد، ژمارەی ھێزەکانی یەبەشە نزیکەی ٥٠٠ کەسە، وتیشی:ئەو ھێزە  چونەتەسەر  حەشدی شەعبی و جگە لەموچە، ھیچ چەکێکیان لەلایەن بەغداوە پێنەدراوە، ئەگەر چەکیشیان پێدرابێت شتێکی ئەووتۆ نەبوە تەنھا چەکی سوک بوە.

پێشتریش د. ماجد خەڵەف شەنگالی نوێنەری شەنگال لەفراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بەماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندبوو، حەسەن سەعید بەرپرسی ھێزەکانی پەکەکە لەشەنگال، ھەزارو ٢٠٠ کەسی بۆ حەشدی شەعبی ناونوسکردوە حکومەتی بەغداش موچەیەکی ٨٧٥ ھەزاری بۆ ھەریەک لەئەندامانی ئەو ھێزە بڕیوەتەوەو مانگانە پێیاندەدات.