عیراقى و جیهانى

حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆی خورماتو ده‌كات

 

 

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانیی خورماتوو ئاشكرای دەكات كە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو هەڕشەی كوشتن لە بەڕێوەبەری فەرمانگەی سایلۆی شارۆچكەكە دەكەن كە نابێ‌ بچێتەوە سەر كارەكەی. هاوكات به‌رپرسێكی حه‌شد له‌ قه‌زاكه‌ رایده‌‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر سایلۆكه‌ ته‌سلیمی ئێمه‌ نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌یته‌قێنینه‌وه‌.

نەجات محەمە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی شارۆچكەی خورماتوو ڕایگەیاند: "چەكدارانی حەشدی شەعبی لەناو شارۆچكەی خورماتوو كێشە و گرفت بۆ فەرمانبەرانی سایلۆی خورماتوو دروست دەكەن و ناهێڵن بچنە سەر دەوامەكانیان و ئەویش بەهۆی ئەوەی كە هێزی پێشمەرگە ئێستا پاراستنی سایلۆكەی لە ئەستۆ گرتووە و ئەوانیش بۆ گەڕانەوەی ئەو فەرمانبەرانە مەرجی سەرەكییان ئەوەیە پێشمەرگە لە سایلۆكە نەمێنێت و بدرێتە دەست ئەوان."

گوتیشی: "ئەو چەكدارانە بەوەش نەوەستاون و ئێستا هەڕەشەی كوشتنیان لە بەڕێوبەری سایلۆكە كردووە بەوەی كە ئەگەر بچێتەوە سەر دەوامەكەی ئەوا خۆی منداڵەكانی تیرۆر دەكەن."

به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسێكی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای دوزخورماتوو، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌ركی پاراستنی سایلۆكه‌ نه‌درێته‌ حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وا به‌زوترین كارت كار له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆكه‌ ده‌كه‌ین.