عیراقى و جیهانى

یه‌كگرتوو: ته‌نگژه‌ی دارایی دروستكراونیه‌

 

 

 

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە دەڤەری بادینان رایگەیاند، وەك یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەدا نین خەڵك بێنە سەر شەقام و لەو بارودۆخەیش ئاژاوەگێڕی و رق و كینە لە نێو كۆمەڵگە پێویست نییە.

غازی سەعید  ده‌ڵێت: جووڵاندن و هاندانی خەڵك بۆ ئەوەی بێنە سەر شەقام لەوكاتەدا، تەنیا موزایەدەی سیاسییە و لە بەرژەوەندیی كەسدا نییە، تەنگژەی داراییش بەستراوە بە نەوتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوەیە، ئەم كێشەیەش لە دەرەوەی توانای هەرێمی كوردستانە و كێشەیەكی جیهانییە. هەروەها گوتی، لەو روانگەیەوە كێشە داراییەكانی كوردستان دەستكرد نین، بەڵام دۆخێكی جیهانییە و هیچ لایەنێكی كوردستان بەرپرس نییە لە دروستبوونی.