عیراقى و جیهانى

په‌یه‌ده‌ له‌پرۆسه‌ی سیاسی سوریا دوورخرایه‌وه‌

 

 

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێیڕاگەیاندووە، بانگهێشتنامەی بۆ پەیەدە نەناردووە.

لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشكرایكرد، ستێفان دیمستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا پێیڕاگەیاندووە، كە بانگهێشتنامەی بۆ پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) نەناردووە تا بەشداریی لە كۆنگرەی جنێفدا بكەن.

لەبەرنامەیەكی رادیۆی فرانس كەڵچەرو لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كۆنگرەی جنێف، كە حكومەتی سوریاو ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دانوستان دەستپێدەكەن، فابیۆس دەڵێت: " ستێفان دیمستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا، بانگهێشتنامەكانی بۆ لایەنەكان ناردووە. پێی راگەیاندم كە نامەی بانگهێشنامەی بۆ پەیەدە نەناردووە''.    

فابیۆس ئەوەشی راگەیاندووە كە دیمستۆرا پێی وتووە: "ئەو لایەنە ئۆپۆزسیۆنانەی ناوەندەكەیان لە ریازە، سەرۆكایەتی گروپی دانوستانكاران دەكەن، بەڵام گروپەكانی دیكەش مافی ئەوەیان هەیە ئامادەییان هەبێت".