عیراقى و جیهانى

گۆڕان گفتوگۆ ره‌تبكاته‌وه‌ زه‌ره‌ر‌مه‌ند ده‌بێ

 

 

 

بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە لەگەڵ ئەو کۆمیتەیە گفتوگۆ بکات کە لە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکاندا پێکهێندرا.

سەرچاوەیەک لە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: “بزووتنەوەی گۆڕان تائێستا ئامادەیی خۆی نیشان نەداوە، لەگەڵ کۆمیتەی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، ئەوەش بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مەرجەکانی”.

لەمبارەیەشەوە "عەبدوڵڵا وەرتی"، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و بەشدار بوو لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، ڕايگەیاندوة: “ئەگەر گۆڕان دانیشتن لەگەڵ ئەو شاندە ڕەت بکاتەوە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە گرفتەکانی هەرێمی کوردستان بە بن بەست دەگات و پێش هەموو هێزەکان، گۆڕان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت. بەپێویستیشی زانی گۆڕان بە فەرمی وەڵامی ئەو شاندە بداتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیدا نیشان بدات.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی "پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمیتەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسیی کوردستان پێکهێنرا.