عیراقى و جیهانى

پارتی راگه‌یاندنه‌كانی به‌هێزتر ده‌كات

 

 

 

ماوەیەکە پارتی لە ڕێگەی دامەزراندنی ژوورێکی عەمەلیاتەوە، بەسەرپەرشتی سەرۆ قادر خەریکی داڕشتنەوەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی خۆیەتی.

ئەو ژووری عەمەلیاتە کە لەلایەن سەرۆ قادر بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی پارتی سەرپەرشتی دەکرێ، بەرپرسانی یەکەمی دەزگاکانی راگەیاندنی پارتی لەخۆ دەگرێ، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تازە کۆنترۆڵی ڕاگەیاندنی حزبەکە بکرێت.

پێکهاتەی ئەو ژوورە هاوتەریبە لەگەڵ مەکتەبی ڕاگەیاندنی کۆنی پارتی، هەریەک لە ئاریان فەرەج و ئازا حەسیب و سەلام عەبدوڵا و چەند بەرپرسێکی تری دەزگاکانی راگەیاندنی پارتی ئەندامن تیایدا، پێشبینییش دەکرێ لە داهاتوودا سەرۆ قادر وەک بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دەستبەکار بێتەوە.