عیراقى و جیهانى

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه‌

 

 

 

وەفدەکەی یەکێتی ئەوروپا لەھەرێم جیاواز لەسەردانەکەیان بۆلای کۆمەڵ و یەکگرتوو و پارتی، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پرسی ڕیفراندۆمیان تاوتوێنەکردوە و رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بزوتنەوەکەش دەڵێت"وەک گۆڕان لەگەڵ مەسەلەی ڕیفراندۆمداین".

محەمەد تۆفیق ڕەحیم رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدە باڵاکەی یەکێتی ئەوروپا و تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا بەھیچ شێوەیەک باس لەمەسەلەی ریفراندۆم و گشتی پرسی نەکراوە،  تەنھا بارودۆخی سیاسی و ئابووری ھەرێمیان تاوتوێکردوە، لەگەڵ رێگاچارەکان سەبارەت بەچۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ھەرێم.

رێکخەری ژووری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان، ھەڵوێستی بزوتنەوەکەشیان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم  ئاشکرادەکات و دەڵێت: وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەسەلەی ڕیفراندۆمداین.