عیراقى و جیهانى

زه‌نگی دابه‌شكردنی عێراق لێدرا

 

 

 

"موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی" ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئه‌ندامی ئێستای فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مریكا كاتێ باسی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات، ڕاستگۆنیه‌. چونكه‌ به‌كرده‌وه‌ به‌شداری ده‌كات له‌دابه‌شكردنی عێراقدا. بۆیه‌ هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی پارستنی یه‌كپارچه‌یی عێراقه‌وه‌ ده‌یكه‌ن، درۆیه‌.

له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ئیعلامی موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعیدا كه‌دراوه‌ به‌ میدیاكان هاتووه‌: " سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێته‌ هۆی دابه‌شكردنی عێراق، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش قسه‌ بكه‌ن".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی: " ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات، درۆیه‌كی ئاشكرایه‌، چونكه‌ سیاسه‌تی كرده‌ییان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێته‌ هۆی دابه‌شكردنی عێراق".

گوتوشیه‌تی: " ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا كه‌كار بۆدابه‌شكردنی عێراق ده‌كات، له‌1991ه‌وه‌ به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وكاته‌ی كاریان كرد بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین. ئه‌وه‌ش له‌دوای 20 ساڵ وای لێهات كه‌ كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕووی ئاسایش و سیاسی و ئابووریه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " واشنتۆن ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆ له‌ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق دووباره‌ بكاته‌وه‌".