عیراقى و جیهانى

به‌ په‌له‌... ئيتر موچه‌ دواناكه‌وێ

 

 

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە بەگوێرەی داهاتی نەوت هەر 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت. 

به‌پێی زانیارییه‌كان لەبارەی چاكسازیكردن لە مووچەدا و كەمكردنەوەی حكومه‌ت بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 15-75% پاشەکەوت بکرێت  ".

بەپێی بڕیارەکانی حکومەت، لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەكرێت، مووچەکانی دیکەی ساڵی رابردووش کە نەدراون، وەکو پاشەکەوت لەلای حکومەت دەمێننەوە.

هاوكات بەشێکی دیکەی بڕیارەکانی حکومەت تایبەت بوونە بە کرێی خانوو، کرێی خوێندن و خزمەتگوزاریی کۆمەڵگە نیشتەجێکردنەکان، له‌وانه‌ کرێی خانوو کەمدەکرێتەوە، کرێی خوێندن لە قوتابخانە، پەیمانگا و زانکۆ ئەهلییەکان کەمدەکرێتەوە، هەروەها کرێی خزمەتگوزاری کۆمەڵگە نیشتەجێکردنەکان کەمدەکرێتەوە".