عیراقى و جیهانى

پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی ئازاد ده‌كاته‌وه‌

 

 

 

لەدرێژەی هێرشە بەردەوامەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و بەشێك لەهێزەكانی عەرەبی لەمیحوەری مەخمور، ئەمڕۆ توانرا گوندێكی تر بەناوی كودیلە كۆنترۆل بكرێتەوە، كە شوێنێكی ستراتیژییە.

سەرچایەوەیەكی سەربازی لە مەخمور ڕايگەیاند، ئەمڕۆ توانیویانە بەهاوكاری فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و بەشێك لەهێزە عەرەبییەكان گوندی كودیلە لەمیحوەری مەخمور كۆنترۆڵ بكەنەوە.

وتیشی :"لەكاتی هێرشەكانیان، چەكدارانی داعش دوو خۆكوژیان بەرەو هێزەكانی پێشمەرگە هاتن، بەڵام تەقێنرانەوە، گوندی كودیلە دەكەوێتە نێوان ناحیەی گەیارە و قەزای مەخمور و یەكێك بووە لەو شوێنانەی موشەك ئاراستەی ناو مەخمور دەكرا، بەڵام بەتەواوەتی كۆنترۆڵ كرایەوە".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، پێشمەرگە هیچ زیانێكی نەبوو، بەڵام چەكدارانی داعش بەدەیان چەكداریان لێ كوژراوە و بەجێماوە.